ته‌مووز 12, 2018 17:29 Asia/Tehran
  • هەڵوەشێندرانەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق

پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو ناوچەیەی هەڵوەشاندو هەڵپەساردنی ئەو پۆستەی درێژکردەوە کە ئەوەش بەرەوڕووی ناڕەزایەتی پارتەکانی ئیسلام خواز و ئۆپۆزسیون بویەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس،  پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشممەی دا واتە  دوێنێ یازدەی جولای ، دەنگی د ایە بەڕێوەنەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی  لەم ناوچەیە بە گوێرەی  زۆرینەی دەنگەوە  . 

بەپێی یاسای وەدواخرانی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە ناچێت و کاروباری لەم ناوچەیە بە پێی  یاسای  دابەشکردنی  ئەستۆگریی سەرۆکایەتی لەنێوان  هێزەکانی دیکە کە لەساڵی 2017 پەسەند کرا، ئیدارە دەبێت.

دلێر ماوتی،  سەرۆکی فراکسیۆنی  یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەم بارەوە  وتی : دوو فراکسیون لە پەرلەمانی هەرێم  گەڵاڵەیەکیان پێشنیار دابوو  کە بە پێی ئەم دوو گەڵاڵەیە، دواخرانی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هەتا  داڕشتنی یاسای نوێ ئەم وڵاتە درێژەی دەبێت  . 

بیستون فائق،  سەربە فراکسیۆنی گۆڕانیش  وێڕای   پشت ڕ است کردنەوەی ئەم بابەتە وتی  هۆی ئەم پێشنیارە ئەمە بوو کە   پێش بە گەیشتنی هەرێمی کوردستان بۆ خولی  بۆشایی یاسایی بگیردرێت و ئەم پرسەش   هەرلە دەستپێکی خولی پێنجەمی  پەرلەمان دا ، پێ و شوێن دەگیردرێ.

بەڵام ئەم پرسە بەرەوڕووی ناڕەزایەتی و نەیارەتی پارتی ئیسلامخواز  و ئۆپۆرسیون لە هەرێمی کوردستانی ئێراق بووەوە و پارتەکانی  یەکگرتووی ئیسلامی و بزاڤی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی و جیل ئەلجەدید  خوازیاری بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هاوکات لەگەڵ  هەڵبژاردنی پەرلەمانی لەم ناوچەیە دا بوون  . 

ئاری عەبدوللەتیف  سەرۆکی فراکسیۆنی  حەرەکەی ئیسلامییە لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی هەواڵی دا ڕایگەیاند کە پێویست بوو  هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێم لە کاتی دیاریکراو و هاوکات لەگەڵ  هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەڕێوە  چووبایا و پارتە جۆربەجۆرەکان بەربژارانی خۆیان بۆ ئەم پۆستە ناساندبا.

پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق  لە کاتی  دامەزران هەر بە ئەستۆی  پارتی دیمۆکراتی کوردستان  بوو و مەسعوود بارزانیش ڕێبەری بوو  .