برووسکەی سەرەخۆشی مەسعوود بارزانی دوابەدوای ڕووداوی وێکەوتنی تانکەرێکی نەوتهەلگرو پاسێک لە سنە
ڕێبەری پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراق، لەمیانەی برووسکەیەک دا وێڕای سەرەخۆشی کردن بەبۆنەی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لەئاکامی ڕووداوی پاس و تانکەر لە سنە لەگەڵ قوربانیان و بنەماڵەی ئەو ڕووداوە، هاوخەمی دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕەسمیی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراق، دوابەدوای ڕووداوی ئاگرکەوتنی تانکەری سووتەمەنی و پاس لە سنە لە سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە یازدەی ژولای و گیان لە دەست دان و بریندار بوونی ژومارێک لە شارومەندانف مەسعوود بارزانی ڕێبەری پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە پەیامێک دا گیان لە دەست دانی شارومەندان لەم ڕووداوەی سەرەخۆشی کرد .
ناوبراو وێڕای سەرەخۆشی ڕاگەیاندن و هاوخەمی ڕاگەیاندنی خۆی لەبەر کوژرانی شارومەندان لەم ڕووداوە، لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیان و خەڵکی شاری سنە، هاوخەمی دەربڕی .
دوابەدوای رووداوی وێکەوتنی تانکەری سووتەمەنی و پاسی موسافیر هەڵگر لەسنە، سێ ڕۆژی ماتەمینی گشتی لە پارێزگەی کوردستان، ڕاگەیەندرا.