ته‌مووز 13, 2018 18:38 Asia/Tehran
  • هاوسەنگ کردنی سەتاسەتی ئەنجامی ژماردنەوەی بەدەستی  و ئەلەکترونیکی  125 سندووقی دەنگدان لە هەولێر

سەرچاوەیەکی ئاگادار باسی ژماردنەوەی بەدەستی زۆرتر لە سەد سندووقی وەرگرتنی دەنگی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم دواییەی ئێراقی کرد لە هەرێمی کوردستانی ئێراق و هاوسەنگ کردنی بەتەواوەتی ئەنجامی بەدەستهاتوو لەگەڵ ئەنجامی ژوماردنی ئەلەکترونیکی.

بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەمڕو هەینی لە وتووێژ لەگەڵ بەغدا ئەلیەوم ڕایگەیاند کومیسیونی  سەربەخۆی هەڵبژاردنی ئێراق تائێستا دەنگەکان لە 125  سندووقی وەرگرتنی دەنگی  هاوپێوەند بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم دواییەی ئێراق لە پارێزگەی هەولێری ناوەندی هەرێمی کوردستانی ئێراقی بەشێوەی دەستی ژماردوەتەوە  . 

بەوتەی ئەم سەرچاوەیە ف ڕەوتی ژماردنەوەی بە دەستی  سندووقەکانی باسکراو  بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ڕێکخراوی نەتەوەکان  و ژومارێک پارتی سیاسی  ئەنجام بووە و نوێنەرانی هەندێکی تر لە پارتەکانی ئۆپۆزسیۆئن لە شوێنی ئەنجام درانی ژمێردرانەوە  دەرکەوتوون بەم حاڵە ئەنجامی بە دەست هاتوو لە ئەنجامی ژماردنەوەی ئەلەکترونیکی بەرلەمە ڕاگەیەندراوە و بەشێوەی سەتی سەت هاوسەنگ بووە.

سەرچاوەی باسکراو ڕایگەیاندووە کە ڕەوتی ژماردنەوەی  دەستی لە هەولێر ئەمشەو و دوای ژماردنەوەی  212  سندووقی وەرگرتنی  دەنگی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم دواییەی ئێراق کۆتایی پێ دێت، پێداگری کرد  کە قوفڵی  هەندێک لە سندووقەکان شکاوە و بەسەریانەوە مۆروموم کراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە هەروەها ڕایگەیاند کە دادوەران و فەرمانبەرانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی ئێراق دوای هەولێر  دەچنە  دهۆک  هەتا دەنگی سێسەد سندووق کە ناڕەزایەتی لەسەر کرابوو لەم پارێزگەیەش بەشێوەی دەستی بژمێردرێنەوە.