ئاب 07, 2018 19:17 Asia/Tehran
  • بارزانی : له گفتوگۆی چڕ داین لە گەڵ هەموو لایەنەکان

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق وتی :لە گفتوگۆیەکی چڕ داین لەگەڵ بەغداو هەموو لایەنەکان، هەروەک ڤیتۆمان لەسەر هیچ کەس و لایەنێک نییە.

مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی پارتی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌هه‌شته‌مین کۆنگره‌ی یه‌کێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان وتارێکی پێشکه‌شکرد و تیایدا   ئەو دەنگۆیانەی رەت کردەوە کە دەوترێت، مەکگورگ داوای دواخستنی هەڵبژاردنەکانی لێ کردووە و گوتی : " ئەو قسەیە ئەسڵ و ئەساسی نییە".

مەسعود بارزانی  رایگەیاند، "باس لەوە دەکرێت کە مەکگورک هاتوە و داوای دواخستنی هەڵبژاردنەکانی لێکردبم ، من پێتان دەڵێن ئەم قسەیە ئەسڵ و ئەساسی نییە".

لە درێژەی قسەکانیدا بارزانی وتی، "هەموو لایەنەکانیش گەیشتونەتە ئەوەی سیاسەتەکانی رابردوو هەڵەبوون، ئەگەر دەستور جێبەجێ بکرایە ئەو هەموو کێشانە روی نەدەدا."

سەبارەت بە عێراق و بەشداریکردنی کورد وتی،" ئێمە لەسەر سێ پرەنسب، یەکەم شەراکەتی راستەقینە لە عێراقدا، دووەم تەوافوق لەسەر ئاستی پەرلەمان و سێیەم هاوسەنگی لەسەر ئاستی حکومەت کاردەکەین"..