ئاب 08, 2018 12:10 Asia/Tehran
  • پارتەکانی کوردستانی ئێراق سەبارەت بە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکدەنگ نین

ژێدەرە هەواڵییەکان باس لەوە دەکەن کێشە و ناکۆکی لە نێو پارتەکانی کوردستانی ئێراق هەیە سەبارەت بە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستاندا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا؛ بە گێڕانەوە لە کەناڵی ڕووسیا ئەلیەوم؛ چەن ژیدەرێک لە هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایانگەیاندووە کێشە و ناکۆکی هەیە لە نێو پارتە کوردییەکان سەبارەت بە کاتی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کە بڕیارە ٣٠ی سێپتەمبەر بەڕێوە بچێ. هۆکارەکانی ئەو ناکۆکییەش دیار نییە. هەندێ لایەن خوازیاری دواکەوتنی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانن و هەندێ لایەنی دیکەش خوازیاری بەڕێوەچوونی خێرای ئەو هەڵبژاردنانەن.

بە وتەی ئەم سەرچاوانە پارتی دیموکراتی کوردستان خوازیاری بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکان لە کاتی دیاریکراودایە بەڵام پارتەکانی دیکە خوازیاری دواخرانی ئەو هەڵبژاردنانەن.

ئەم ژێدەرانە جەختیان کرد کە پارتەکان هیچ ڕۆژێکیان دیاری نەکردووە بەڵام بڕوایان وایە کە دواخستنی تا ساڵی داهاتویی زایینی واتە ٢٠١٩ پێویستە.

"نێچیرڤان بارزانی" سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق پێشتر ٣٠ی سێپتەمبەری ٢٠١٨ـیان بە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی هەرێم دیاری کردبوو.