مه‌سعوود بارزانی پێشوازی له کونسووڵی گشتیی کۆماری چیک کرد له هه‌ولێر
سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق و کونسووڵی گشتیی کۆماری چێک کۆ بوونه‌وه و له دیداره‌که‌دا کۆنسووڵی چیک جه‌ختی له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان کرده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 8ی ئابی 2018 له سه‌لاحه‌ددین مه‌سعوود بارزانی پێشوازی له میخائیل سڤۆبۆدا کونسووڵی گشتیی نوێی کۆماری چیک له هه‌ولێر کرد.
له دیداره‌که‌دا کونسووڵی گشتیی کۆماری چیک که به مه‌به‌ستی خۆناساندن سه‌ردانی مه‌سعوود بارزانی کردبوو خۆشحاڵیی خۆی به نزیکیی و دۆستایه‌تیی هه‌ر دوو گه‌لی چیک و کوردستان ده‌ربڕی و گوتی: ئه‌و ماوه‌یه‌ی لێره‌م هه‌ست ده‌که‌م له ناو خزم و که‌سی خۆمم.
کونسووڵی گشتیی کۆماری چیک له هه‌ولێر له درێژه‌ی قسه‌کانیدا جه‌ختی له‌وه کرده‌وه هه‌موو هه‌وڵی خۆی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان وڵاته‌که‌ی و هه‌رێمی کوردستان ده‌خاته‌گه‌ڕ و کاری جیدیش ده‌که‌ن بۆ په‌ره‌پێدانی کاری زیاتری هاوبه‌ش له بواره‌کانی خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده و کشتوکاڵ و پیشه‌سازی و بازرگانی، جگه له کارکردنیان له هاوکاری کردنی ئاواره‌کان.
له به‌رانبه‌ردا مه‌سعوود بارزانی به‌خێرهاتنی کۆنسووڵی گشتیی نوێی کۆماری چیکی کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌رک و کاره‌کانی و سوپاسی گه‌ل و حکوومه‌تی کۆماری چیکی کرد که پاڵپشتی گه‌لی کوردستان و هێزی پێشمه‌رگه بوونه و داوایشی کرد دۆستایه‌تیی گه‌لی کوردستان و گه‌لی کۆماری چیک قووڵتر بێت و هه‌ماهه‌نگی و هاوکاریی هه‌ردوولاش له هه‌موو بواره‌کاندا زیاتر بکرێت.