لایەنە نارازییه‌کانی هەرێم جارێکى دیکه ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى ١٢ی ئایار ره‌تده‌که‌نه‌وه
دواى مانگێک له ده‌ستپێکردنى ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستیى ده‌نگى سندوقه سکاڵا له‌سه‌رکراوه‌کانى هه‌ڵبژاردنى 12ى ئایارى رابردوو کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق، دره‌نگانێکى شه‌وى پێنجشه‌ممه ئه‌نجامى ژماردنه‌وه‌که‌ى راگه‌یاند، بێ ئه‌وه‌ى گۆڕانکارى له ژمارى کورسى لایه‌نه‌کان رووبدات.
له هه‌ڵبژاردنى 12ى ئایارى رابردوو، به‌هۆى ئه‌نجامدانى ساخته‌کارى رێکخراو و گۆڕین و یاریکردن به ئه‌نجامه‌کان هه‌رزوو شه‌ش لایه‌نى کوردستان، هاوپه‌یمانى، گۆڕان، کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو، شیوعى، بزوتنه‌وه، سه‌رله‌به‌رى پرۆسه‌که‌یان ره‌تکرده‌وه‌و دواى ئه‌وه‌ش رێگه‌ى یاساییان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌کان گرته به‌ر.
عوسمان گوڵپى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى هاوپه‌یمانى دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى به"خه‌ندان"-ى راگه‌یاند، کۆمسیۆن لە ژماردنەوەی هەموو دەنگەکانەوە هاتە سەر جیاکردنەوەی ژمارەیەک سندوقی کەم ئەوەش تەنها بۆ ئەوە بوو کە ئەو ساختەکارییە تێبپەرێنن و ئەوجۆرە مامەڵەیە لەگەڵ سندوقەکاندا مامەڵەیەکی ناتەندروست بوو هه‌ر بۆیه دان به ئه‌نجامه‌کاندا نانێن.
به‌پێى ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى که کۆمسیۆن رایگه‌یاندووه، ژماره‌ى کورسى لایه‌نه‌کان هه‌مان ژماره‌ى راگه‌یه‌ندراوى ناوه‌ڕاستى ئایارى رابردووه‌و سه‌ره‌ڕاى ده‌رکه‌وتنى جیاوازى له کاتى پرۆسه‌ى ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستى ده‌نگه‌کان ئه‌نجامه‌کان وه‌ک خۆى مانه‌وه.بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، ده‌ڵێت، جارێکى دیکه رێگه‌ى یاسایى ده‌گرێته‌به‌رو ده‌یه‌وێت له ده‌رگاى دادگاى فیدراڵى بدات، ئه‌وه‌ش دواى بێ هیوابوونیان له کۆمسیۆن.
زمناکۆ جه‌لال، رێکخه‌رى ژوورى هه‌ڵبژاردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، بۆ خه‌ندان ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، لە دادگای فیدراڵی سکاڵا تۆماردەکەن لەسەر ئەنجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان و ئه‌نجامى ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستیى ده‌نگه‌کانیش ره‌ت ده‌که‌نه‌وه چونکه ئەو ئەنجامانەی راگەیەندرا پێچەوانەی دەنگی ئەو سندوقانە بوون کە بەدەست ژمێردرانەوە.
هێزه نارازییه‌کان جارێکى دیکه ده‌یانه‌وێت مانۆرێکى دیکه‌ى سیاسى له‌پێناو ده‌نگه‌کانیان و خاوێنى هه‌ڵبژاردنى ئاینده‌ى په‌رله‌مانى کوردستان، ده‌ستپێبکه‌نه‌وه‌و پێکه‌وه بگه‌نه خاڵێکى دیکه‌ى هاوبه‌ش، بۆئه‌وه‌ش کۆبوونه‌وه‌ى لوتکه‌ى ئه‌و لایه‌نه‌نانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
عوسمان کاروانى، ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوو، جه‌ختیکرده‌وه، حزبه‌که‌ى تەواوی ئەو ئەنجامانه‌ی کە کۆمسیۆن رایگەیاند رەتدەکاتەوە
.کاروانی به خه‌ندان-ى راگه‌یاند،"لەگەڵ هێزە ناڕازییەکانی دیکه هەموو هەوڵەکانی خۆیان دەخەنە، گەڕ و رای گشتی و کونسوڵگەرییەکانیش ئاگادار دەکەنەوە، چونکە ئەو دەرئەنجامەنە دەرئەنجامی راستەقینەی دەنگدەران نییە".
هاوشان له‌گه‌ڵ لایه‌نه ناڕازییه‌کانى دیکه کۆمه‌ڵى ئیسلامیش، سه‌رله‌به‌رى ئه‌نجامه‌کانى جارێکى دیکه ره‌تکرده‌وه‌و هاوژین عومه‌ر به‌رپرسى ناوه‌ندى هه‌ڵبژاردنى ئه‌و حزبه رایگه‌یاند، جارێکی‌تر تانه له ئه‌نجامه‌کان ده‌ده‌نه‌وه‌و سه‌رله‌به‌ری پرۆسه‌ی ده‌نگدانی 12ی ئایار بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ره‌ت ده‌که‌نه‌وه و باوه‌ڕیان وایه ده‌نگه دزراوه‌کانیان بۆ دوو هێزی ده‌سه‌ڵات رۆشتووه.