ئاب 12, 2018 18:27 Asia/Tehran
  • سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی  ئێران لە ھەولێر: پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ ھەرێمی کوردستانی عێراق خەریکی پەرەسەندنە

سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەولێر، وێڕای بە گەرم و گوڕ باسکردنی پەیوەندی لەگەڵ ھەرێمی کوردستانی عێراق، باسی پەرەسەندنی ئەم پەیوەندییانەی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس،مورتەزا عەبادی سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی  ئێران لە ھەولێر، تیشکی خستە سەر خاڵە ھاوبەشە مێژوویی و ڕۆشنبیرییەکان و ڕەچاوکرانی دابی دراوسێتی لە پەیوەندییەکانی ئێران و کوردستانی عێراق و جەختی کرد: خاڵە ھاوبەشە مێژوویی و ڕۆشنبیرییەکان و ھەروەھا ڕەچاوکردنی دابی دراوسێتی لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردووک لا بووە ھۆی ئەوەی کە پەیوەندییەکانی جەماوەری و حکومەتی خۆجێیی لەگەڵ ئەم وڵاتە ڕێگای گەشە کردن بپێوێ و تەنانەت ئەو وردە دڵگرانیانەش بە زووترین کات چارەسەر ببن و ئەو پەیوەندییە دۆستانەیەی کە دەربڕی متمانەو دڵنیایین لە پەیوەندییەکانی ھەردووک لادا لە ئاراستەی پەرەسەندنی ڕۆژلەدوای ڕۆژ ببووژێندرێنەوە.

عەبادی وتیشی: پەیوەندی لەگەڵ ھەرێمی کوردستانی عێراق کە بەشێکی گرینگ و شوێن دانەری کۆماری عێراقە لە بواری جۆربەجۆردا بە سیاسی، ئابووری، ڕۆشنبیری، زانستی و فێرکارییەوە ڕوو لە گەشەیەو گەشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی عێراق بۆ تاران و ڕێککەوتنە گرینگەکانی و ھەروەھا سەردانی پارێزگاری ھەولێر بۆ ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەو ڕووداوە ھەرەگرینگانەی ئەم دواییە بووە کە لە ئاراستەی پەرەگرتنی پەیوەندییە بەرفراوانەکاندا کاریگەریی زۆری ھەبووەو بەرپا کرانی کۆبوونەوەی دەرفەتە ئابوورییەکانی ئێران و کوردستانی عێراق کە لە بانەمەڕی ئەمساڵ و بە ئامادە بوونی وەزیری پیشەسازی و کانزاو بازرگانیی ئێران و وەزیری پیشەسازیی عێراق و بە میوانداریەتیی سەرۆک وەزیرانی کوردستانی عێراق لە ھەولێردا بەڕێوە براو برەو پەیداکردنی ئاڵ و وێری بازرگانی و ئابووریی لێکەوتەوە، لەو دەرھاویشتە ئەرێنیانەی دێتە ئەژمار.