ئه‌یلوول 16, 2018 17:20 Asia/Tehran
  •  پەرە سەندنی خەسار و زیانی  پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستانی ئێراق

پەلامارە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە ئاوادانەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە ژێر ناوی هەنگاو دژی پەکەکە بووە هۆی قوربانی بوونی 158 شاروومەندی سیڤیلی چۆڵکرانی 160 گوندی هەرێم .

بە گورەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس لە درێژەی پەلامارەکانی زەوینی و ئاسمانی تورکیا بۆ سەر ناوچە ئاوادانەکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە ناوچە هاوسنوورەکانی لە گەڵ تورکیا کە لە ژێر ناوی پەکەکە لە ساڵانی ڕابڕدوو درێژەی ووە و لە سەرەتای ئەم ساڵی زایینی توندتر بووەتەوە بووەتە هۆی   بە دی هاتنی  کاولکاری و قوربانی بوونی  شاروومەندانی سیڤیلی ناوچە . عەبد ڕوستایی لە ڕۆژنامە نوسان و پەیامنێرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەو بارەوە  ڕاپۆڕتی دا  تورکیا لە سەرەتای ساڵی 2018 وە چووەتە  ناو بیست کیلومەتری  خاکی هەرێم و تائێستا بوردمانگەلی ئاسمانی و پەلامارگەلی زەوینی تورکیا بووەتە هۆی گیان لە دەس دان و بریندار بوونی 158 کەس لە شاروومەندانی سیڤیل . ئەو ڕوژنامەنوسە کوردە  وتیشی :  کە بە هۆی پەلامارەکانی تورکیا و مەترسیەکان تا ئێستا 160 گوندی  هەرێمیش  بە تایبەت لە ناوچەی سوران لە  دەڤەڕی  پارێزگای هەولێر چۆڵ کراوە و. سەربازانی تورک زیاتر لە چواردە  بنکەی سەربازی و هەواڵگری لەو ناوچەیەیان دامەزراندووە .  تائێستا خوپیشاندانەکان و ناڕەزایەتیگەلێکی  زۆر  لە لایەن دانیشتوانی هەرێمی کوردستان لە ناڕەزایەتی بە کردەوەکانی تورکیا بەڕێوە چووە و خەڵکی هەرێم خوازیاری چوونەدەری سەربازانی پەکەکە و ڕاگیرانی ئوپڕاسیونی سەربازی و پەلامارەکانی ئەو وڵاتە دژی هەرێم بوون .