تشرینی یه‌که‌م 07, 2018 09:40 Asia/Tehran
  • یەکێتی خوازیاری دانوستانی نێوان پارتەکان بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان بوو

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ڕێبەرایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەم پارتانە خوازیاری دانوستانی بەرپرسانەی نێوان پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان و بەدیهاتنی پاوەجێ بوونی سیاسی و جەختیشی کرد لەسەر پێویستی بەشداریی ڕاستینە لە دەوڵەتی نوێی هەرێمیش.

بە پێێ ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەزبەر/ ٦ی ئۆکتۆبەر، ئەنجومەنی ڕێبەرایەتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ڕێبەرایەتیی "کۆسرەت عەلی ڕەسووڵ" جێگری دووەمی بەڕێوەبەری گشتیی ئەم پارتە، کۆبوونەوەکەی بە مەبەستی بڕیاردان سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەمدواییەی ئێراق و هەرێمی کوردستان و پێوەندییەکانی ئەم پارتە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و لێکدانەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ، لە شاری سلێمانی بەڕێوە برد.

لە بەیاننامەی کۆتایی ئەم کۆبوونەوەیەدا هاتووە کە ئەم ئەنجومەنە نەیاری هەرچەشنە گزیکاری لە پرۆسەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانە و هەرچەشنە تۆمەت خستە پاڵی ئەم پارتە و هەوڵ بۆ خەوشاندنی ڕاستییەکان ڕەت دەکاتەوە و لە ڕێگای مێدیا فەرمییەکانیانەوە ، هەوڵ دەدات بۆ پارستنی دەنگەکانی دەنگدەرانی خۆی و هەڵوێستی یەکجاری خۆی پاش ڕاگەیاندنی فەرمیی ئەنجامی یەکجاری ئەم هەڵبژاردنانە دەگرێتە بەر.

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی یەکێتیی نیشتمانی هەروەها جەختی کردووە کە بە لەبەرچاو گرتنی قازانج و بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان، خوازیاەری ڕوو کردنە دانوستانی بەرپرسانە لە نێوان پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی دابین کردنی بواری شیاو و  کەشێکی ئارام و لەبار بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانە.

یەکێتی نیشتمانی جەختی کردووە کە سەبارەت بە پێکهاتنی  دەوڵەتی نوێی ئێراقیش ئەم پارتە سوور وپێداگرە لە سەر مافە ڕەوا و یاساییەکانی کوردەکان لە ئێراقدا لەوان ئاسایی بوونەوەی ڕەوشی کەرکووک و خانەقین و ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان و هەروەها خوازیاری پێکهاتنی دەوڵەتێکە کە دابینکەری داخوازەکانی هەموو لایەن و گرووپە جۆربەجۆرەکانی وڵاتی ئێراق بێ و هەنگاوی بە کردەوە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی وڵات هەڵگرێ.

هەروەها لە بەشێکی دیکەی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە یەکێتی نیشتمانی سەبارەت بە پێکهێنانی دەوڵەتی هەرێمی کوردستانیش بەشداری ڕاستینە لە دەوڵەت و بەرپرسایەتی هاوبەش بۆ چارەسەر کردنی هەموو کێشەکان و بەدیهاتنی پاوەجێی سیاسیی گرینگ و پێویست دەزانێ.