تشرینی یه‌که‌م 07, 2018 10:19 Asia/Tehran
  • یەکێتی نیشتمانی خوازیاری دانوستانی نێوان پارتەکان بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان بوو

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکرادیەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، ئەو حیزبە داوای دانووستاندن لە نێوان حیزبە سیاسییەکانی هەرێمی کرد بە مەبەستی چارەسەر کردنی کێشەکان و دامەزراندنی پاوەجێی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و هەروەها لەو کۆبوونەوەیەدا جەختیش کرا لە سەر پێویستیی بەشداری راستینە لە دەوڵەتی نوێی هەرێم.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی شەممە 6ی ئۆکتۆبەر، یەکەم ئەنجومەنی سەرکرادیەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی کوسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری دووهەمی بەڕێوەبەری گشتیی ئەو حیزبە کۆبوونەوەیێکیان بەمەبەستی تاوتوێ کردنی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام دا.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی سەرکردایەتی جەختی کردەوە لە پێویستیی تەوا وکردنی رێکارە یاسایی‌ و هونەرییەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردن لە لایەن کۆمیسیۆنەوە بەشێوەیێکی بێلایەنانە و لەسەر بنەما یاسایی ‌و دیموکراسیەکان‌ و هەموو جۆرە  ساختەکارییێک بە کارێکی نایاسایی ‌و دژ بە بنەماکانی دیموکراسی ‌و مافی مرۆڤ دەزانین، لە هەمان کاتدا هەموو جۆرە چەواشەکارییێک بۆ شێواندنی راستیەکان ‌و هەموو پەلاماردانێک بۆ سەر یەکێتی بەتوندی رەت دەکەینەوە.

لە ڕاگەیێندراوی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیدا هاتووە لە روانگەی پەرۆشیی یەکێتی بۆ پاراستنی یەکریزی ‌و ئارامی ‌و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان، جەختی کردەوە، لە پەنابردن بۆ ڕێگای گفتوگۆی بەرپرسیارانەی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بەئامانجی رەخساندنی زەمینەیێکی ئارام بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

لەبەشێکی تری کۆبونەوەکەدا، ئەنجومەنی سەرکردایەتی پیرۆزبایی لە بەرهەم ئەحمەد ساڵح کرد، بەبۆنەی هەڵبژاردنی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بە سەرۆک کۆماری عێراق و پشتیوانی سەرکردایەتی یەکێتی-یشی بۆ سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیاندا دووپات کردەوە.

سەبارەت بە دۆخی عێراق، پێکهێنانی کابینەی حکوومەت، یەکێتی سوورە لەسەر مافە دەستورییەکانی گەلی کوردستان ‌و ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکووک ‌و خانەقین‌ و ناوچە کوردستانیە جێناکۆکەکان‌ و پێکهێنانی حکومەتێک، کە رەنگدانەوەی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت ‌و هەنگاوی کردەیی بنێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

لەسەر ئاستیی عیراق ‌و هەڕێمی کوردستانیش، ئەنجومەنی سەرکردایەتی، پرسی شەراکەتی راستەقینە لە حوکمڕانی ‌و بەرپرسیارێتی هاوبەش بەگرنگ دەزانێت، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان‌و ئارامی لەپرۆسەی سیاسی.