داخرانی فێرگەی ئەمریکی لە هەولێر
وەزاڕەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بڕیاری دا فێرگەی ئەمریکی لە هەولێر دابخات .
بەپێی رپاۆرتی ئیرنا ، وەزاڕەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانی عێراق رۆژی یەکشەممە بە ئاماژە بە لادانی فێرگەی ئەمریکی لە رێنوماییەکانی وەزاڕەتی پەروەردە ، بڕیاری دا ئەم فێرگەیە کە لە ژێر چاوەدێری کونوسولخانەی ئەمریکا لە هەولێر کار دەکات ، دابخات .
وەزاڕەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بە ئاماژە بەپێبەند نەبوونی ئەم فێرگە ئەمریکیە بە یاسا ورێساکانی پەروەردە ، لە فەرمانداریی هەولێری ویستووە بۆ داخستنی ئەم فێرگەیە هەنگاو بنێ .
پێشتر وەزاڕەتی پەروەردە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە بنەماڵەکانی ویستبوو ناوی مناڵانی خۆیان لەم فێرگەیەدا نەنووسن .
ئەم فێرگەی ئەمریکیە لە هەولێر بێ رەچاوکردنی رێنووماییەکانی وەزاڕەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق سەربەخۆ چالاکی دەکرد .
ئەم فێرگەیە لە هەر قوتابیەک ساڵانە 4200 دۆڵاری وەردەگرت و زیاتر لە 300 قوتابی لەوێ خەریکی خوێندن بوون .
فێرگەی ئەمریکی ساڵی 2011 لە لایەن کونسولخانەی ئەمریکا لە هەولێر دامەزرا .