بە بەشداری ۱۷ وڵات سبەی چوارشەممە پێشانگای کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە
تشرینی یهکهم 09, 2018 17:33 Asia/Tehran
بڕیارە سبەی چوار شەممە ڕێکەوتی ٢٠١٨/١٠/١٠ سیانزەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ کتێب بەبەشداری ۱۷ وڵات بکرێتەوە.
سبەی چوار شەممە ۱۰/۱۰/۲۰۱۸ ڕێوڕەسمی کردنەوەی سیانزەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ کتێب لە پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر لە ناو پارکی سامی عەبدولڕەحمان دەکرێتەوە.
پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ کتێب بە بەشداری ۳۰۰ دەزگا و ناوەندی بڵاوکردنەوە لە ۱۷ وڵاتی جیاواز لە کاتژمێر ۱۰ی سەرلەبەیانی دەکردێتەوە و بۆ ماوەی ۱۰ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.