تشرینی یه‌که‌م 10, 2018 08:33 Asia/Tehran
  • نادیە موراد : هێچ هەنگاوێک بۆ گەڕانەوەی ئاوارە ئێزدیەکان بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان هەڵنەگیراوە

باڵوێزی نیازپاکیی رێکخراوی نەتەوەکان و براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبل وێڕای ئاماژە بە بێسەروشوێنبوونی سێ هەزار ئێزدی رفێنراو بە دەستی داعشەوە ، گوتی : تا ئێستا هیچ هەنگاوێک بۆ گەڕانەوەی ئاوارە ئێزدیەکان بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان هەڵنەگیراوە.

بەپێی راپۆرتی ئین ئارتی ، نادیە موراد کیژە کوردی ئێزدی و براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبل ، لە کۆنفڕانسێکدا لە واشنگتۆن ، باسی نادیار بوونی چارەنووسی سێ هەزار کوردی ئێزدی یەخسیری دەستی داعشی کرد .

نابراو وتیشی : بە دوای پەلاماری سەر شەنگاڵ ، دەیان هەزار کوردی ئێزدی بە دیل گیران کە لەوان تەنیا ژمارێکی کەمیان بۆ ماڵی خۆیان گەڕاونەوە و هێشتا سەدان هەزار ئاوارەی ئێزدی نەیاتوانیوە بۆ شوێنی ژیانی خۆیان بگەڕێنەوە و کارێکیش نەکراوە بۆ گەڕانەوەیان .

نادیە موراد لەم کۆنفڕانسەدا داوای کرد بۆ بنیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوەی شەنگاڵ و بە مەبەستی هاسانکاری بۆ گەڕانەوەی ئاوارە ئێزدیەکان کار بکرێت .

شەنگاڵ لە سێی ئابی 2017 دا کەوتە بە هێرشی دڕندانەی تاریکی پەرستانی داعش و زیاتر لە 500 هەزار کوردی ئێزدی دانیشتووی ناوچەکە ، قەڵاچۆ کران و بە هەزاران ئێزدی بە دیل گیران .

بە دوای ئەم هێرشەدا نزیک بە 400  هەزار کەس لەوان لە هەرێمی کوردستان وەک ئاوارە نیشتەجێ کران و زیاتر لە 100 هەزار ئێزدی ش عێراقیان بەرەو وڵاتە ئوروپیەکان بە جێهێشت .