تشرینی یه‌که‌م 12, 2018 10:40 Asia/Tehran
  • چەند شاروومەندێکی کوردستانی ئێراق لە دەریای ئیجەدا خنکان

ئاری جەلال سەرپەرشتیاری گشتیی فیدراسیۆنی پەنابەران رایگەیاند، ئەو کۆچبەرانەی کە شەوی چوارشەممە ١٠ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨ یەختەکەیان لە کەناراوەکانی ئیزمیر لە دەریای ئیجەدا نقوم بوو، زۆرینەیان کوردن.

 ئاری جەلال ڕاشیگەیاند تا ئێستا تەرمی زیاتر لە ١٥ ھاووڵاتیی خەڵکی دھۆک و زاخۆ لە نێو ئەو کەسانەدان کە خنکاون و گەڕان و پشکنینیش لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە بۆ تەرمەکانی دیکە  بەردەوامە.

سەرپەرشتیاری گشتیی فیدراسیۆنی پەنابەران روونی کردەوە کە لە کەناراوەکانی شاری ئیزمیری تورکیا لەکاتی پەڕینەوەیان بۆ یۆنان، یەختێک نقوم بوو کە ٣٥ کۆچبەری تێدابووە و تەنھا یەک ژنی خەڵکی زاخۆ رزگاری بووە و بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی کە دەستمان کەوتوون زۆرینەی ئەو ھاووڵاتیانەی لەو رووداوەدا خنکاون خەڵکی سنووری قەزای زاخۆ و پارێزگای دھۆکن".

ناوبراو دووپاتی کردەوە، بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاریی زیاتر و دۆزینەوەی بەڵگەنامەی خنکاوەکان و ھاوکاری کردنی گەڕانەوەی تەرمەکان بۆ ھەرێمی کوردستان، ئێستا نوێنەریان سەردانی ئیزمیر دەکات.