تشرینی یه‌که‌م 14, 2018 10:20 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە کەرکووک

تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری کەرکووک، لە باکووری ئێراق بووە هۆی بریندار بوونی لانیکەم دوو کەس.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ ئەم تەقینەوەیە شەوی رابردوو لە ناوچەی "ئەلعروبەی"ی کەرکووک ڕووی داوە.

پۆلیس خێرا خۆی گەیاندۆتە شوێنی ڕوداوەکە.

هێشتا هیچ گرووپێک بەرپرسایەتیی ئەو تەقینەوەی نەگرتۆتە ئەستۆ.

وێرای شکست هێنانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق، هێشتا هەر ژمارێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە تەکفیرییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتەدا خۆیان حەشار داوە و جاروبار بە شێوەی پرژ و بڵاو کردەوەی تیرۆریستیی ئەنجام دەدەن.

گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ساڵی٢٠١٤دا بە داکۆکی دراڤی و سەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانە رۆژاوایی وعەرەبییەکانی ئەو وڵاتە لەوان عەرەبستان ، بەهێرش کردنە سەر ئێراق، بەشگەلێکی بەربڵاوی باکوور و ڕۆژاوای ئەو وڵاتەی داگیرکرد و تاوانی زۆری ئەنجام دا. دوابەدوای ئەوە ئێراق داوای لە ئێران کرد یارمەتی بەغدا بدات لە خەباتی دژ بە تیرۆریستاندا.

هێزە ئێراقییەکان بە پشتیوانیی یارمەتیی ڕاوێژکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی هەینی ١٧ی نۆڤەمبەر توانیان شاری "ڕاوە" لە پارێزگەی ئەنبار (ڕۆژاوای ئێراق) ڕزگار بکەن کە لە ڕاستیدا دوایین بنکەی داعش لە ئێراق بوو. بە ڕزگار کرانی ئەم شارە بە کردەوە کاری داعش لە ئێراق کۆتایی هات.