تشرینی دووه‌م 04, 2018 12:15 Asia/Tehran
  • هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ 400 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزدەبێتەوە

هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ 400 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەرزدەبێتەوە، کە حکومەتی هەرێم لەو بارەوە خۆشحاڵی خۆی راگەیاندووە.

حکومەتی هەرێم لەمیانی راگەیەنراوێک بڵاویکردەوە، هەوڵی کۆمپانیاکان لەکێڵگەی تاوکێ، بووەتە هۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەکێڵگەی پێشخابوور بۆ رۆژانە زیاتر لە 50 هەزار بەرمیل نەوت لەماوەی تەنیا 18 مانگدا.

حکومەتی هەرێم بڵاویشیکردەوە، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەکێڵگەی تاوکێ لە مانگی حەوتی ساڵی 2017 دا، رۆژانە 109 هەزار بەرمیل بووە، بەڵام ئێستا دابەزیوە بۆ رۆژانە 80 هەزار بەرمیل، لەگەڵ ئەوەش ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت ئێستا لە هەردوو دوو کێڵگەی تاوکێ و پێشخابوور رۆژانە 126 هەزار بەرمیلە.

حکومەت ئەوەشی راگەیاندووە، زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی پێشخابوور توانیویەتی قەرەبووی کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی تاوکێ بکاتەوەو رۆژانە هەناردە بگەیەنێتە 400 هەزار بەرمیل نەوت.

هەروەها رایگەیاندووە "وێستگەیەکی هەناردەکردنی نەوتی لە شێخان دامەزراندووە، کە توانای گواستنەوەی بۆری نەوتی کوردستان بەرزدەکاتەوە بۆ رۆژانە 900 هەزار بەرمیل".