تشرینی دووه‌م 05, 2018 20:54 Asia/Tehran
  • جێگری سەرۆک پەرلەمانی عێراق : پەرلەمانی عێراق بودجەی ٢٠١٩دەگەڕێنێتەوە بۆ لێژنەی دەوڵەت

جێگری سەرۆک پەرلەمانی عێراق پیداگری کرد کە پەرلەمان ئامادەی پەسەن کرانی گەڵاڵەی بودجەی ٢٠١٩ نەبووە وگەڵاڵە بۆ چاکسازی دەگەڕێنێتەوە بۆ لێژنەی دەوڵەت.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە ئاوینە ، بەشیر حەداد لە مەڕ بودجەی ٢٠١٩ی عێراق کە بەهۆی کەم کرانی بەرەبەشی بودجەی هەرێمی کوردستان ،کە نوێنەرانی پەرلامان هەموویان ناڕەزایەتیان لیی بوو ، پیداگری کرد کە هەموو نوێنەرانی کوردی پەرلەمان لە نارەزایەتی دەربڕین بەم گەڵاڵەیە هاودەنگیان هەیە .جێگری سەرۆک پەرلەمانی عێراق وتی کە پەرلەمان بەبێ گومان بودجە بە پێی کەموکوڕیەکانیەوە ، بۆ چاکسازی دەگەڕێنێتەوە بۆ لێژنەی دەوڵەت ونوێنەرانی کوردی پەرلەمانیش بۆ ئەم مەبەستە هەوڵ ئەدەن . ناوبراو پیداگری کرد کە لە بودجەی گشتیی ٢٠١٩ی عێراق زۆرخراپ لە دژی هەرێمی کوردستان جولاونەتەوە وکەمووکوڕی زۆری تیدایە ، لەوان بەرەبەشی کوردەکان تیداکەم کراوە وناوی هەرێمی کوردستان وەکوو هەرێمی سەربەخۆوحەلەبجە وەکوو پارێزگایەک تیدا، نەبراوە وهیچ بودجەیەکیش تەرخان نەدراوە بە هێزەکانی پێشمەرگە. بەشێر حەداد پیداگری کرد کە هیچ کام لە فراکسیۆنەکانی شیعە وسوننە ی پەرلەمانی عێراقیش لەگەڵ ئەم بودجەیە ڕازی نین وهەموویان ناڕازین بەم بودجەیە وهەربەم هۆیەوە دوای هێنانە ئارای یەکەم گەڵاڵە لە پەرلەمان ، کۆمسیونەکانی هاوپێوەند لێک دراوەتەوەودەیگەڕێننەوە بۆلێژنەی دەوڵەت. ناوبراو کە لە ئەندامانی پایەبەرزی پارتی دێموکراتی کوردستان دێتە ئەژمار وتی کە فراکسیۆنەکانی کوردستانی لە پەرلەمان بۆ بەدی هێنان وپاڕاستنی هاوئاهەنگی نێوان خۆیان هەوڵ ئەدەن ولێژنەی هاوئاهەنگی فراکسیۆنەکانی کوردستانی پەرلەمان لەم پێناوەدا درێژە ئەدەن بە چالاکی وکردەوەکانی خۆیان ، چونکە نوێنەرانی کورد لەئەگەریی هاوپەیمان بوون لەگەڵ یەکتر لە بڕیارەکانی پەرلەمان کارتێکەریان دەبێت.