تشرینی دووه‌م 07, 2018 07:54 Asia/Tehran
  • سەرکونسولی ئێران لە ھەولێر: بایکۆتە زۆردارانەکەی ئەمریکا شوێن لە سەر پەیوەندییەکانی ئێران و کوردستانی عێراق دانانێت

سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەولێر پێی داگرت:بایکۆتی زۆردارانەی ئەمریکا دژی ئێران شوێن لە سەر پەیوەندییە ئابوورییەکانی ئێران لەگەڵ ھەرێمی کوردستانی عێراق دانانێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، مورتەزا عەبادی ڕۆژی سێ شەممە لە دیداری سەرۆک و ئەندامانی ژووری بازرگانیی ھەرێمی کوردستانی عێراق جەختی کرد: ئەمریکا بە پێشینەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و یاساوڕێسای نێونەتەوەیی ناتوانێت لەم بوارەدا ھیچ بانگەشەیەکی ھەبێت.

عەبادی وتیشی: ئەمریکییەکان ئاگایان لە ناکاریگەر بوونی بایکۆتەکانیانە و ھەڵاواردنی وڵاتانی سەرەکیی کڕیاری نەوتی ئێران لەو بایکۆتانەش خۆی لە خۆی دا بەڵگەیەکە لە بارەی دۆش دامانی ئەو وڵاتە لە بارەی ڕاپەڕاندنی بایکۆتەکانیەوە.

دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژووری بازرگانیی ھەرێمی کوردستانی عێراق و ھەروەھا کۆمەڵێک لە ئەندامان و ھەڵسوڕاوانی بازرگانیی ھەرێمیش لە دیدارەکەدا ھەر یەکەو بە ڕادەربڕینێکی جیاواز، وێڕای باسکردنی ھاوکارییە ھاوبەشەکان و ھەروەھا وەبیرھێنانەوەی خزمەتگوزارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ جەماوەری کوردستانی عێراق، پەیوەندیی بازرگانی و سات و سەودا لەگەڵ ئێرانیان ئابوورییانەو لە ئاراستەی بەرژەوەندییەکانی ھەردووک لادا زانی و ھەوڵی کاربەدەستانیان بۆ پەرە پێ انی ھەرچی زیاتری ئەو پەیوەندییانەشیان بە پێویست زانی.

بازرگان و سەوداکارانی کوردی عێراقی لە درێژەی وتەکانیاندا وێڕای ڕاگەیاندنی ڕەزامەندیی خۆیان لە کوالیتی کاڵاوشمەکی ئێرانی، جەختیان کرد کە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران ھیچ پەیوەندییەکی بە چالاکیی ئلبووریی نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان نییە.

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە ھەشتەمی مانگی مای  ٢٠١٨  وێڕای دووپات کردنەوەی ھێندێک بوختانی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران کشانەوەی یەکلایەنەو نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی پێنج کۆ یەکی کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا واژۆ کرا بوو، ڕاگەیاند.قۆناغی یەکەمی ئەم بایکۆتانە لە حەوتی ئوتەوە جێبەجێ کراو قۆناغی دووھەمیش کە داگری بایکۆتی کڕینی نەوت لە ئێرانیشە لە پێنجەمی نوامبەرەوە چووەتە واری جێبەجێ کردنەوە.

ئەو کارەی ترەمپ لەگەڵ ئیدانەکرانی بەربڵاوی نێوخۆیی و نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە وزۆرێک لە وڵاتانی جیھان خوازیاری پاراستن و پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێراندان.

 

 

سەرپەیڤ