پێداگریی یەکێتی نیشتمانی و ڕەوتی سەدر لەسەر ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکوک
لەدیداری شاندی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ ڕێبەری هاوپەیمانیی سائیرون، دوولایەن جەختیان کردەوە لەسەر پێویستیی ئاسایی کرانەوەی ڕەوشی کەرکوک.
به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵدەریی کوردپرێس، " مه‌ریوان نادر" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر فراکسیۆنی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگه‌یاند: له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ شاری به‌غدا وه‌فدی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆکی ڕه‌وتی سه‌در کۆبۆوه‌و تێیدا گفتوگۆ له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسیی عیراق و ناوچه‌که و بابه‌تی ته‌واو کردنی وه‌زاره‌ته‌کانی حکوومه‌ته‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی کراوه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه کرد که هه‌ر له‌و دیداره‌دا کە ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی سەرماوەز ڕێکەوتی سێی دیسەمبەر بەڕێوە چوو، وه‌فدی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در باسیان له ئاسایی کردنه‌وه‌ی دۆخی که‌رکووک و ناوچه جێ ناکۆکەکان کردوووه و وتیشی: له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ڵوێستی موقته‌دا سه‌در به‌رامبه‌ر پێشنیاره‌کانی وه‌فدی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان زۆر ئه‌رێنی بوووه.