کانونی یه‌که‌م 04, 2018 18:01 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی یەکیەتی نیشتمانی بۆ هەڵبژێردرانی مەسروربارزانی بۆ پلەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان

وتەبێژی یەکیەتی نیشتمانی پیداگری کرد لە پارتی دێموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنی بەربژاری پلەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئازادەو یەکیەتی نیشتمانی ڕێز دەگرێت لە بڕیارەکانی پارتی دێموکرات لەم بارەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، ڕۆژی دوشەممە ١٢ی سەرماوەز سێی نوڤەمبەر ، وتەبێژی پارتی دێموکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەم پارتە نیچیروان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ئێستاکەی هەرێمی کوردستانی وەک بەربژاری پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم ومەسروربارزانی بەرپرسی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی هەرێم بۆ دانرانی پۆستی سەرۆک وەزیران لە دەوڵەتی نویی هەرێم هەڵبژاردووە. لە کاردانەوە بەم هەواڵە ، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی فەرمی پارتی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند کە پارتی دێموکرات هاوپەیمانی ئەم حیزبە بووە ولە هەڵبژاردنی بەربژارانی هەڵبژاردووی خۆی بۆ پۆست وپلە دەوڵەتیەکان ئازادە ویەکیەتی نیشتمانی ڕێز دەگرێت لە بڕیارەکانی ئەم حیزبە. ناوبراو هەروەها وتیشی کە یەکیەتی نیشتمانیش لە هەڵبژاردنی بەربژارەکانی هەلبژێردراوی خۆی بۆ دانرانی پۆست وپلە دەولەتیەکان ئازادە. هەروەها وتی کە یەکیەتی نیشتمانی سەرۆکایەتی یەکێ لە هێزە سەرەکیەکانی هەرێم وهە روەها پۆستی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بە بەرەبەشی خۆی دەزانێت ، بەلام هەتا ئێستاکە هیچ کەسایەتێک لەم حیزبە وەکوو بەربژاری دانرانی پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران ، هەڵنەبژێردراوەو دیاری نەکراوە ولە رٶژەکانی داهاتوو کۆبوونەوەیەک لە یەکیەتی نیشتمانی بە مەبەستی بڕیارگرتن لەم بارەوە بەڕێوە دەچێت. پۆست وپلەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەحاڵی حازر لە دەستی قوباد تاڵەبانی لە رێبەرانی پایەبەرز وبە دەسەڵاتی یەکیەتی نیشتمانیە . سەعدی ئەحمەد پیرە بە ئاماژەدان بەمەکە یەکیەتی نیشتمانی هیچ هێلێکی سووری بۆ بەشداری کردن لە پارت وحیزبەکان لە ناو دەوڵەتی هەرێمی کوردستان دا نیە ، پیداگری کرد کە مەسەلەی پۆست وپلەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان یش مەسەلەیەکی یاساییە و بەپێی یاسا ئەم پۆستە لە ئارادایە ودەبێ بڕیارگرتن لەم بارەوەیش لە کۆبوونەوەکانی داهاتوو ولەڕێگەی وتووێژەوە ئەنجام بێت.