پێشوازیی یان کوبیچ لە دیاریکرانی مەسرووبارزانی بۆ سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم
نێرده‌ی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌عێراق ڕایگه‌یاند، نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان پێشوازیی له بڕیاری دیاریکردنی مه‌سرور بارزانی وه‌ک کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆکی حکومه‌ت ده‌کات.
ڕۆژی سێشەممە 4ـی 11ـی 2018 مەسعود بارزانی سه‌رۆکی پارتی له‌گه‌ڵ یان کۆبیچ نێرده‌ی تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووه‌وه، "یان کۆبیچ پیرۆزبایی بڕیارەکەی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد لە دیاریکردنی کاندید بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەتی داهاتووی کوردستان و دووپاتیشی کردەوە کە حکوومەتی ئایندەی کوردستان حکوومەتێکی کارا و بەهێز دەبێت" ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی نوسینگه‌ی بارزانی.
له‌به‌رامبه‌ردا بارزانی ڕایگه‌یاندوه، "لە گشت قۆناغەکاندا پەیامی ئێمە پەیامی ئاشتی و دیالۆگ و لێکتێگەییشتن بووە بۆ چارەسەری کێشەکان و لەدوای هەڵبژاردنەکانی عێراق و پێکهاتنی حکوومەتی تازە کەشوهەوایەکی تازە و ئومێدێکی نوێ دروست بووە و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیش پێویستە قەناعەت بە دیالۆگ و زمانی ئاشتی هەبێت و لە هەمانکاتیشدا، نیازپاکی بۆ چارەسەر هەبێت.دیالۆگ و ئاشتیخوازیی ئێمەیەش نابێ لەسەر حسابی پڕەنسیپ و بابەتە ستراتیژییەکانی ئێمە بێت".ده‌رباره‌ی حکومه‌تی نوێی هه‌رێمی کوردستانیش بارزانی ڕایگه‌یاندوه، "دروشمی ئێمە کوردستانێکی بەهێزە و لەوە دڵنیاین کە حکوومەتی ئایندە حکوومەتێکی بەهێز دەبێ و لە خزمەتی خەڵکدا دەبێت".