چاوپێکەوتنی وەزیری کاروباری دەرەوەی لوبنان لەگەڵ کاربەدەستانی ھەرێمی کوردستانی عێراق
کانونی یهکهم 05, 2018 08:11 Asia/Tehran
جەبران باسیل وەزیری کاروباری دەرەوەی لوبنان ڕۆژی سێ شەممە لە ھەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان دیدارو وتووێژی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، لەم دیدارەدا ھەردووک لا سەبارەت بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و بابەتگەلی جێی سەرنجی دیکە وتووێژیان کرد.
باسیل ھەروەھا لە دانیشتنێکدا لەگەڵ ژوورەکانی بازرگانی و پێشەسازی و ئابووریی نێوان لوبنان و ھەرێمی کوردستانی عێراق ڕاوێژی کرد.
جەبران باسیل وەزیری کاروباری دەرەوەی لوبنان ڕۆژی دووشەممە گەییشتە عێراق و لەگەڵ عادڵ عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیران، موحەممەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمان و موحەممەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەغدا دیدارو وتووێژی کرد.