درێژکرانەوەی ماوەی مانەوەی سەربازانی سوئیدی لە ئێراق و هەرێمی کوردستان
کانونی یهکهم 06, 2018 18:57 Asia/Tehran
پەرلەمانی سوئید ماوەی مانەوەی سەربازانی ئەو وڵاتە و چالاکی سەربازی و ڕاهێنانی ئەوانی بۆ ماوەی ساڵێک درێژ کردەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس ماڵپەڕی فەرمی پ ارتی دیموکراتی کوردستان ڕاپۆڕتی دا کە پەرلەمانی سوئید بە پەسەن کرانی پەسەند کراوەیەک ماوەی مانەوەی سەربازانی ئەو وڵاتەی لە ئێراق و هەرێمی کوردستانی کە سەرقاڵی چالاکی سەربازی و ڕاوێژکارین بۆ ماوەی ساڵێک درێژ کردووەتەوە . بە پێی ئەو پەسەن کراوەیە لە چوارچێوی شەڕ بە دژی داعش و خەبات بە دژی تڕوڕ تا 19 دیسامبری 2019 لە ئێراق و هەرێم دەمێننەوە و درێژە ئەدەن بە ڕاهێنانی سەربازی بە هێزە ئێراقیەکان .