یه‌کێتی ئه‌وروپا هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی ده‌خوازێت
کانونی یه‌که‌م 07, 2018 17:45 Asia/Tehran
باڵیۆزی یه‌کێتی ئه‌وروپا له عێراق پیرۆزبایى له کاندیدکردنى نێچیرڤان بارزانى بۆ پۆستى سه‌رۆکى هه‌رێم و مه‌سرور بارزانى بۆ پۆستى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کرد.
رامۆن بلێکوا، باڵیۆزی یه‌کێتی ئه‌وروپا له عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، له‌باره‌ی کاندیدکردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و مه‌سرور بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، نووسیوویه‌تی "پیرۆزبایی له کاندیدکردنی نێچیرڤان بارزانی ده‌که‌م بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی ده‌که‌م به کاندیدکردنی بۆ پۆستی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌ردووکیان ده‌خوازم له پۆسته نوێکانیان".