کانونی یه‌که‌م 09, 2018 08:02 Asia/Tehran
  • نوێنەری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان :  دەستوری هەرێم لە رێگەی کۆپرسیەوە پەسەند دەکرێ

نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان جەختی کردەوە ، دەستووری هەرێم لە رێگەی کۆپرسی و بە رێککەوتنی نێوان هەموو حزبەکان یەکجارەکی و پەسەند دەکرێ .

بە پی راپۆرتی کوردپرێس ، بەهمەن کاک عەبدوڵڵا رایگەیاند فراکسیۆنی پارتی وەک گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان لە دەورەی نوێدا ، بۆ گۆڕین و پەسند کردنی یاسای بنەڕەتیی هەرێمی کوردستان هەنگاوی ناوە و ئەم پرسە دەخاتە سەرویو کارەکانیەوە .

نوێنەرەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان وتیشی ، پارتی دیموکرات هەموارکردن و پەسەند کردنی دەستووری کوردستان بە پشت بەستن بە زۆرینەی پەرلەمان ئەنجام  نادات و بۆ ئەم پرسە دەگەڕێتەوە بۆ وتووێژ و رێککەوتنی نێوان پارتەکانی هەرێم .

نابراو دواجار گوتی پەسەندکران و یەکجارەکی بوونی دەستووری هەرێمی کوردستان پێویستی بە بەڕێوەچوونی کۆپرسیی لە هەرێم ، لە لایەن لیژنەی باڵا و سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ریفراندۆمی هەرێم هەیە  و دەستور دەبێ دوای  واژۆ کران لە پەرلەماندا بە دەنگی خەڵک پشتڕاست بکرێتەوە .