کانونی یه‌که‌م 14, 2018 09:01 Asia/Tehran
  • ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا دژ بە بنکە و مەتەرێزەکانی پەکەکە لە باکووری ئێراق

وەزارتی بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاند؛ بنکە و مەتەرێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی ئەم وڵاتە ناسراو بە پەکەکەی لە ناوچەکانی شەنگال و قەراج لە باکووری ئێراق داوەتە بەر پەلامار.

بە پێی ڕاپۆرتی  هەواڵدەریی ئاناتوولی؛ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکانی ئەم وڵاتە ڕۆژی پێنجشەممە حەشارگەکان، تونێلەکان و هەممارە چەکەمەنییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیایان لە باکووری ئێراق بۆردومان کردووە.

لەو بەیاننامەیەدا بانگەشە کراوە ئامانج لەو ئۆپەراسیۆنە دابین کردنی ئاسایشی سنوورەکانی تورکیا و پێشگری بە پەلاماری گرووپە تیرۆریستییەکان بووە.

لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە لەو پەلامارەدا ئەوپەڕی وردبینی پێویست ڕەچاو کراوە بۆ ئەوەی زەبر لە کەسانی مەدەنی نەکەوێ.

ئەو پە لامارە ڕۆژێکی دوای ئەوە کرایە سەر باکووری ئێراق کە سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند سوپای ئەم وڵاتە ئۆپەراسیۆنێکی تازە دژ بە چەکدارانی کورد لە باکووری سووریا دەست پێ دەکات تا شەڕڤانانی کوردی سووریایی داکۆکی کراو لە لایەن ئەمریکاوە ڕۆژهەڵاتی چۆمی فورات بەجێبێڵن.

دەسدرێژیی ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر بنکە و مەتەرێزەکانی پەکەکە لە باکووری ئێراق لەو کاتەوە کە پەیمانی ئاگربڕی نێوان ئانکارا و ئەم پارتە لە ژولایی ٢٠١٥ـەوە دەست پێ بۆتەوە. ئەو دەسدرێژییانە بەرەوڕووی کاردانەوەی توندی دەوڵەتی ئێراق بۆتەوە.

سەرپەیڤ