کانونی یه‌که‌م 14, 2018 09:58 Asia/Tehran
  • محەمەد حەلبوسی گەیشتە هەولێر

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببێتەوە و بەشداریش لە جەژنی ئێزدیەکاندا بکات لە دهۆک.

درەنگانێکی  دوێشەو  محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گەیشتە هەولێر.

ئامانجی سەردانەکەی حەلبوسی بەشداری کردنە لە ڕێ و ڕەسمی جەژنی تایبەتی ئێزدیەکان کە سبەینێ لە دهۆک بەڕێوە دەچێت.

بڕیارە لە میانی سەردانەکەیدا  حەلبوسی  لەگەڵ  مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و چەند بەرپرسێکی تردا کۆببێتەوە.

دوای بوونی حەلبوسی بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوە دوەم سەردانیەتی بۆ هەرێم و دووەم کۆبونەوەیەتی لەگەڵ مەسعود بارزانی.