کانونی دوھەم 07, 2019 10:27 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات

"محەممەد جەواد زەریف"، وەزیری دەرەوەی ئێران هەفتەی داهاتوو سەردانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر "سەعدوڵڵا مەسعوودیان"، سەرکۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی وتی: محەممەد جەواد زەریف لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات.

به‌ پێی ڕاپۆرتی مێدیاکانی ئێران، محەمەد جەواد زەریف سەرەتا سەردانی هیندستان دەکات و دواتریش وەکوو هەوڵێک بۆ بەرەوپێش بردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ سەردانی عێراقیش دەکات.

بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: زەریف لەداهاتوویەکی نزیک بە پشت بەستن بەو سیاسەتە هەمیشەیی و نەگۆڕاوەی سەردانی وڵاتانی دراوسێ دەکات و مەبەستیش لە سەردانەکە هەماهەنگی زیاتر و بەهێز کردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانە لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاند : مێژووی ئێران لە دروست کردنی ئاشتی و ئاسایش و گەڕاندنەوەی ئارامی بۆ وڵاتانی عێراق و سووریا و تەنانەت یەمەنیش زۆر ڕوونە.