کانونی دوھەم 07, 2019 20:52 Asia/Tehran
  •  دیدار وچاوپێکەوتنی فاڵح فەیاز لەگەڵ مەسعودبارزانی لە هەولێر

ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نیشتمانی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە لەگەڵ ڕێبەری پارتی دێموکراتی کوردستان " پارتی " لە هەولێر دیداری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە هەواڵدەری " ئەلئیتجاپرێس " نوسینگەی مەسعود بارزانی ، سەرۆکی پارتی دێموکراتی کوردستان لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند کە فاڵح فەیاز ، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەمنیەتی نیشتمانی عێراق لە هەولێر لەگەڵ بارزانی دیدارو گفتگۆی کرد. لەم بەیان نامەیەدا هاتووە کە دامەزرانی کابینەی نوێی عێراق وهاوئاهەنگی هاوبەش لە مەڕ پڕۆسەی سیاسی عێراق وچارەسەرکرانی ناکۆکیەکانی سیاسی لە مێحوەرو تەوەرە گرینگەکانی وتووێژەکانی فەیاز لەگەڵ بارزانی بووە.