کانونی دوھەم 09, 2019 19:02 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ مەسعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی کۆ بوویەوە

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی سەردانەکەی بۆ عێراق ئێوارەی ئەمڕۆش گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی ئێراق و لەگەڵ مەسعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی کۆ بووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (9-1-2019) مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەلایەن محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە پێشوازیی لێکرا. ئێوارەی ئەمڕۆش گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و لەگەڵ مەسعوود بارزانی کۆ بووەوە.

لە درێژەی سەردانەکەی بۆ عێراق ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپیۆ گەیشتە هەولێر و لە لایەن مەسعوود بارزانی پێشوازیی لێ کرا و کەمێک پێش ئێسایش مەسعوود بارزانی و مایک پۆمپیۆ کۆ بوونەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعوود بارزانی دواتریش لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ  بووەوە.

وەزارەتی دەروەی ئەمەریکا پێوەست بە سەردانی پۆمپیۆ بۆ عێراق لە راگەیاندراوێکدا دەڵێ، پۆمپیۆ لە بەرنامەیدا نەبووە سەردانی عێراق بکات و سەردانەکە بە شێوەی نهێنی ئەنجام دراوە، بەڵام بە شێوەیێکی فەرمی پێشووتر دیاری کرا کە پۆمپیۆ سەردانی هەولێر دەکات.