کانونی دوھەم 11, 2019 10:02 Asia/Tehran
  • پێکھاتنی دەوڵەتی ھەرێمی کوردستان سێ مانگی دیکە دەخایەنێت

سەرکردەیەکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی لایەنەکانی کوردستان ھۆکاری پەک خرانی پێکھێنانی دەوڵەتی تازەی ھەرێمی کوردستانە، وتیشی: ڕەوتی پێکھێنرانی دەوڵەت بە سەرنجدانی بەردەوام بوونی ناکۆکییەکانی نێوان ئەم لایەنانە ھەتا مانگی ئاپریل بەردەوام دەبێت.

غیاس سورچی لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی مەعلومە وتیشی: پارتی و یەکێتی بە فەرمی جەختیان کردوە لە سەر بەشداری کردن لە دەوڵەتی تازەی ھەرێمی کوردستان، بەڵام یەکگرتووی ئیسلامی و بزوتنەوەی بەرەی نوێ نەیاری بەشداری کردن لە دانوستانەکانی ھاوپەیوەند بە پێکھاتنی دەوڵەتیشن و کۆمەڵی ئیسلامیش ھەروا خۆی لە قەرەی ڕاگەیاندنی ھەڵوێستی فەرمیانەی لە بارەی بەشداری کردن و یان نەکردن لە پێکھاتنی دەوڵەتی ھەرێم نادات.

سورچی پێشی داگرت کە لە سیستێمی نێوخۆیی پەرلەمانی کوردستان ھیچ جۆرە خشتەیەکی زەمەنی بۆ پێکھێنرانی دەوڵەتی ھەرێمی کوردستانی عێراق دیاری نەکراوە، ھەر بۆیە پەک خستنی پێکھێنانی دەوڵەت  پێشێل کردنی یاسایی نایەتە ئەژمار، بەڵام ئەم بابەتە ڕەوتی پێکھێنانی دەوڵەت ھەتا مانگی ئاپریلی ئەمساڵ وەدوا دەخات.