کانونی دوھەم 12, 2019 20:37 Asia/Tehran
  • سکرتێری شاندی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان: دانی بەرەبەشی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ٢٠١٩ی عێراق هاوپێوەند نیە بە ڕێککەوتنی نەوت

سکرتیری شاندی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بودجەی دراوی بەغدا بە هەرێم لە گەڵاڵەی بودجەی ٢٠١٩ی عێراق پەرە دەستێنێ ودانی ئەم بودجەیەیش هاوپێوەند نابێ بە ڕێککەوتنەکانی نەوتی نێوان هەولێرو بەغدا.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، ئامانج ڕەحیم بە بڵاوکردنەوەی وتارێک لە لاپەڕەی تاکی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک ڕایگەیاند کە گوڕانکاری ئەرینی لە گەڵاڵەی بودجەی ٢٠١٩ ی عێراق لە مەڕ بەرەبەشی هەرێم لە بودجەی گشتیی ئەنجام بووە ولەو بڕە کە دراوە بە کارمەندان وموچە وەرگرانی هەرێمی کوردستان لە ٣١٧ ملیارد دیناری مانگانە بۆ ٤٥٤ ملیارد دینار پەرەی سەندووەو هەروەها بەرەبەشی تایبەتی بودجە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە بودجەی هێزەکانی سوپای عێراق ، تایبەت دەدرێت. سکرتێری شاندی دەوڵەتیی هەرێمی کوردستان وتی کە دانی ئەم بەرەبەشەی بودجە بۆ هەرێمی کوردستان هاوپێوەندە نابێت بە جێ بەچێ کرانی ڕێککەوتنەکان وپیداویستیەکانی نەوتی نێوان هەرێمی کوردستان ودەوڵەتی ناوەندی عێراق .هەروەها وتی کە لە گەڵاڵەی بودجە ئەو گوڕانکاریانەی کە لەلایەن هەرێمەوە ناڕەزایەتیان لەسەر دەربڕاوە ولەوان کەڵک وەرگرتن لە پارێزگاکانی هەڕێم و یا پارێزگاکانی باکووری عێڕاق بەجێگای هەرێمی کوردستان ، دەگوڕدرێت. وتیشی کە ئەم بابەتانە لەلایەن شاندی دەوڵەتی عێراق لە گەڵاڵەی بودجە گونجێندراو، بەڵام هێشتا لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسەن نەکراوەو بۆ ئەوەیش جێ بەجێ بکرێت دەبێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانیدەنگی پێ بدرێت.  پێشتر ڕاگەێندرابوو کە دانی بەرەبەشی بودجەی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغدا، تەنیا بە دانی ڕۆژانە ٢٥٠ هەزاربەرمیل نەوتی هەرێم بە دەوڵەتی ناوەندی ئەنجام دەبێت.