خه‌ڵکی گوندێکی کوردستان که‌و ناکوژن
دوای ئه‌وه که شه‌پۆلی به‌فر هه‌رێمی کوردستانی به گشتی گرته‌وه، ڕه‌وه‌که‌ویش رووی له ناوچه شاخاوییه‌کان کرد، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی بۆ ڕاوی که‌و ڕوو له کوێستانه‌کان بکه‌ن، به‌ڵام له گوندی مایی هه‌رگیز که‌و ڕاو ناکرێت و قه‌ده‌غه‌یه.
عیسمه‌ت مایی، هاووڵاتییه‌کی گوندی مایی ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا له ده‌ڤه‌ری ئامێدی، به "وشه"ی گوت، به هۆی شه‌پۆلی به‌فر، ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر که‌و له باکوری کوردستانه‌وه هاتووته‌نه ناوچه‌که، له گوندی ئێمه‌ش وه‌ک نه‌ریتێکی خۆمان، هه‌رگیز ئه‌و که‌وانه ناکوژین، بۆیه به زۆری دێنه ئێره.
ئه‌و ده‌ڵێ، له هه‌ندێ ناوچه‌ی کوردستان به‌داخه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی به‌ره‌ڵا و نایاسایی که‌و راوده‌که‌ن و ده‌کوژن، به‌ڵام خوشبه‌ختانه هه‌رگیز له گونده‌که‌مان که‌و ناکوژێت بۆیه که‌وه‌کان کۆچڕه‌وی وه‌رزانه‌یان دێننه گوندی ئێمه و دیمه‌نێکی زۆر جوانی به گونده‌که‌مان به‌خشیوه.
ئه‌م ساڵ 10 جار به‌فر له گوندی مایی باریوه و تێکرای به‌فری زستان گه‌یشته زیاتر له دوو مه‌تر و نیو، دیمه‌نی به‌فر له گوندی مایی به‌شێوه‌ی جوان و نایاب ده‌رده‌که‌ون و خه‌ڵکانێکی زۆر سه‌ردانی ده‌که‌ن، ته‌نانه‌ت به‌شی هه‌ره زوری که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن بۆ دروستکردنی راپورت و دیمه‌نی به‌فر و دیکومێنتاری زستان سه‌ردانی گوندی مایێ ده‌که‌ن.