کانونی دوھەم 21, 2019 13:07 Asia/Tehran
  • رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ : داعشیەکانی تاوانبار بە بەکۆیلەکردنی ئێزدیەکان سزا نەدراون

رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ رایگەیاند تا ئێستا هیچ کام لە داعشیە گیراوەکان ، بە تاوانی بەکۆیلەکردن و توندی وتیژی جنسی لە دژی ژنانی ئێزدی سزا نەدراون .

بەپێی رپاۆرتی کوردپرێس ، رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ  لە راپۆری ژمارە 29 ی خۆیدا لە بارەی حاڵەتەکانی پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە جیهاندا ئاماژەی کردووە بە رەوشی مافی مرۆڤ لە 100 وڵاتی جیهاندا و لە وان عێراق لە ساڵی 2018 دا و لە بارەی ئەم وڵاتەوە رایگەیاند ژمارێکی زۆر لە کەسانی مەدەنی و هێزە عێراقیەکانیش لە ساڵی 2018دا بوونەتە قوربانیی توندی وتیژیەکانی داعش . 

 لەم راپۆرەدا هاتووە سەرباری تۆمارکرانی حەڵەتی زۆری رفاندن ، بە کۆیلەکردن ، هاوسەرگریی بە تۆبزی و توندی و تیژی جنسی داعشیەکان لە دژی ژنانی کوردی ئێزدی ، بەڵام تا ئێستا هیچ کام لە گیراوانی داعش بەم تاوانانە لێکۆڵینەویان لە گەڵدا نەکراوە و سزا نەدراون .