شوبات 07, 2019 16:49 Asia/Tehran
  • نێچروان بارزانی لە چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا: لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتی هەموو ناکۆکییەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەر دەکەین

سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا لە هەولێر لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دیدار و وتووێژی کرد .

نچیروان بارزانی لەم دیدارەدا لەسەر خواستی هەولێر بۆ چارەسەرکرانی ناکۆکییەکانی نێوان  بەغدا لەچوارچێوەی  دەستووری ئێراق، پێداگری کرد  .

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس،  جۆزپە کۆنتە  سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا دوای  دیدار و وتووێژ لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆکی ئێراق و عادل عەبدولمەهدی  سەروک وەزیران بە مەبەستی وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان شەوی ڕابردوو گەیشتە فڕگەی هەولێر و لەلایەن نێچیروان بارزانی سەروک وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێ کرا  .

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەم پرێس کۆنفرانسە دا وێڕای  ستایشی هاوکارییەکانی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان لە ڕابردوو، هیواداری دەربڕی  کە ئەم پشتیوانی و هاوکارییە لە داهاتووش دا  درێژەی هەبێت .

بارزانی وتی :ئیتالیا  یەکێک لەو وڵاتانەیە  کە لە چوارچێوەی  هاوپەیمانی  نێودەوڵەتی بە دژی داعش یەکێک لە هاوکاران  و هاوڕێیانی سەرەکی ئێراق و هەرێمی کوردستان بووە.

ناوبراو  وتی  : ئیتالیا هەم لە بواری ڕاهێنانی  هێزی سەربازی و هەم لە بواری یارمەتی مرۆڤدۆستانە لە ئێراق و هەرێمی کوردستان، پشتیوانی کردووە و لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم و دامەزراوەکانی هاوپێوەند،  هاوکاری و ئاڵ و وێری هەمیشەیی هەبووە  .

بارزانی وێڕای سوپاس بێژی لە هاوکارییەکانی پێشووی ئیتالیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان هیواداری دەربڕی کە ئەم هاوکارییانە لە داهاتووش دا درێژەی هەبێت و وتیشی :  لەبەر هەموو کاوکارییەکانیان لەگەڵ ئێمە بۆ پاسەوانی و پاراستنی بەنداوی مووسڵ و بنیات نانەوەی لەڕێگەی کۆمپانییەکانی تایبەت، ڕێز و سوپاستان دەکەین.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە تەوەرەی دیدار ووتووێژ لەگەڵ  سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا وتی  :  لەم چاوپێکەوتنە دا  سەبارەت بە پێوەندییەکانی هەولێر و بەغدا وتووێژمان  کرد و  پێداگری کرا کە دەوڵەتی هەرێم بەنیازە لە چوارچێوەی   دەستووری ئێراق  هەموو گرفت و ناکۆکییەکان لەگەڵ  بەغدا، چارەسەر بکرێت .

بارزانی وتی لەسەر ئەمەش  پێداگرییمان کرد کە هەرێمی کوردستان  لە دەوڵەتی عادل عەبدولمەهدی  پشتیوانی دەکات و خوازیاری چارەسەرکرانی گرفتەکان بوو .