دیداری نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق
نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستانی عێراق دوای نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە لە بەغدا چاوی بە عادڵ عەبدولمەھیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کەوت و وتووێژی لەگەڵدا کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم دیدارەدا ڕێککەوتنەکانی ئەم دواییەی ھەولێرو بەغداو بەردەوام کرانی وتووێژەکان بۆ چارەسەریی تەواوی ناکۆکییەکان باس و وت‌ووێژیان لە سەر کرا.
حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق راگەیەندراوێکی لەسەر سەردانەکەی نێچیرھان بارزانی بڵاوکردووەتەوەو رایگەیاندووە، لەکۆبونەوەکەدا په‌یوه‌ندییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى عیراقى فیدراڵ تاوتوێ‌کران و هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگایەتیى بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌کان و هاوکارى و هه‌ماهه‌نگى له هه‌مو بواره‌کاندا و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له چواچێوه‌ى ده‌ستوورى عێراقدا کرده‌وه.
لەو راگەیەندراوەدا هاتووە کە، نێچیرڤان بارزانى ئاماده‌یى حکومه‌تى هه‌رێمی کوردستانی عێراقی بۆ گفتوگۆى به‌رده‌وام و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان دووپات کردووەتەوە.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یەدا کە هەریەکە لە دکتۆرفوئاد حسێن جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیرى دارایى، سامر غه‌زبان جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیرى نه‌وت، فالح فه‌یاز راوێژکارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشتى نیشتمیانیى عێراق و که‌ریم سنجارى وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌ى بوون، دۆخى ئاسایشتی و پرۆسه‌ى سیاسى له وڵات و دوایین پێشهاته‌کانى ناوچه‌که‌ش به‌گشتى، گفتوگۆیان لە سەر کرا.
ھاوکات لەگەڵ ئەم دیدارەدا ناوچە گومرگیەکانی نێوان شارەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەشەکانی دیکەی عێراقیش ھەڵگیردرا کە ئەم ھەنگاوە لە ھەرێمی کوردستانی عێراق دا وەک ھەنگاوێکی گرینگی دیکە لە ئاراستەی چارەسەر کردنی ناکۆکییەکانی دوو لایەن لێک دراوەتەوە.
ھەولێرو بەغدا لەپاش پێکھاتنی دەوڵەتی تازەی عێراق ڕەوتی دانوستانەکانیان بۆ چارەسەر کردنی ناکۆکییەکانیان خێراتر کردووەتەوە.
جێگای ئاماژەیە دوابەدوای گشتپرسییەکەی ھەرێمی کوردستانی عێراق لە ٢٥ی سپتامبەری ٢٠١٧ بۆ دابڕینی ناوچەی کوردستان لە عێراق، پەیوەندییەکانی نێوان بەغداو ھەولێر تووشی ئاڵۆزی ھات.