ئێرانییەکان چلەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ئیسلامییان لە کوردستانی ئێراق کرد بە جێژن
شوبات 08, 2019 16:26 Asia/Tehran
ئێرانییەکانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان چلەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیان کرد بە جەژن .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەدان کەس لەهاوڵاتیانی ئێرانی بە ئامادەبوون لە تەلاری مەزنی سەعد عەبدوڵڵا لە ڕێ وڕەسمی جەژنی سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی بەشدارییان کرد.
لەم ڕێ وڕەسمە وێڕای خوێندرانی سروودی خوێندکارانی کۆگەی پەروەردەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، ژومارێک لە هونەرمەندانی وڵاتمان دەستیان دایە بەڕێوەبردنی بەرنامەی شاد ، مۆسیقا و بەرنامەی جۆربەجۆر.
مورتەزا عەبادی سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر لە وتاردانێک دا لەم ڕێ وڕەسمەدا،گرینگایەتی دەستهاتەکانی شۆڕشی ئیسلامییان لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردو، شی کردەوە.