شوبات 17, 2019 12:56 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی سیاسی لە نێوان پارتی و گۆڕان لە سەر پێکهێنانی دەوڵەتی هەرێم

پارتی دیموکرات و بزووتنەوەی گۆڕان، پاش کۆبوونەوی دوولایەنە رایانگەیاند کە سەبارەت بە چۆنیەتی پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ لە هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە تەبایی سیاسی.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ بە تێپەڕینی زیاتر لە چوار مانگ و نیو لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و بەڕێوەچوونی چەندین خولی کۆبوونەوەی نێوان پارتەکانی براوەی هەڵبژاردنەکان، چەن ڕێککەوتنێکی بەرایی لە نیوان ئەو پارتانە لەوان لە نێوان پارتی دیموکرات و بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی بە دەست هاتووە.

لە دوایین خولی ئەو کۆبوونەوانەدا لێژنەی دانوستانکاری پارتی دیموکرات وەکوو براوەی سەرەکیی هەڵبژاردنەکان ، وتووێژێکی ئەنجام دا لەگەڵ ڕێبەرانی بزووتنەوەی گۆڕان وەکوو سێهەم پارتی پەرلەمانی کوردستان.

ماڵپەڕی هەواڵی سبەی سەر بە بزووتنەوەی گۆران، لەوم بارەوە راپۆرتی دا کە لە ئاگادارینامەی کۆتایی ئەو کۆبوونەوەیەدا هاتوە کە دوو لایەن لە کەشێکی ئەرێنیدا وتووێژیان کردووە و سەبارەت بە بە پرسە سەرەکی و گرنگەکانی بەرباس لەوان کۆبوونەوەی ١٨ی فێڤرییەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی هەرێم گەیشتوونەتە تەبایی.

بە پێی ئەم ڕێککەوتنە ، بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆبوونەوەی ١٨ی فێڤرییەی پەرلەمانی کوردستاندا کە بۆ دیاری کردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و دەسپێبوونی پرۆسەی پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی هەرێم بەڕێوە دەچێ، بەشداری دەکات.

لەم ئاگادارینامەیەدا بە پێداگری لەسەر دەسهاتنی ڕێککەوتنی سیاسی لە نیوان بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکرات، رایاگەیاندووە کە ئەو ڕێککەوتنە لە لایەن ڕێبەرانی باڵای دوو پارتەکەوە یەکجاری دەکرێتەوە.

هەروەها راگەیاندراوە کە دوولایەن سەبارەت بە چۆنیەتی پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە تەبایی و ئەو پرۆسەیە هەر ڕووی لە گەشە  و باشتر بوون دەبێ.