ته‌مووز 11, 2019 20:55 Asia/Tehran
  • سەرۆکی نوێی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا

بە هەڵبژێردرانی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان وەک وەزیری ڕاوێژکاری دەوڵەت،ڕێواس فائیق بە جێگای ناوبراو بۆ پلەی سەرۆکی پەرلەمان دەسنیشان کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێواس فائیق لە پارتی یەکیەتی نیشتمانی بە دەنگی ٧٢نوێنەری پەرلەمانی کوردستان وەک سەرۆکی نوێی پەرلەمان هەڵبژێردرا. خەنیمی ناوبراو شادی نەوزاد لە پارتی بەرەی نوێیش بە بەدەس هێنانی تەنیا شازدە دەنگی نوێنەران لە گەیشتن بە پلەی سەرۆکایەتی پەرلەمان مایەوە. هەڵبژاردنی ناوبردو لەم پلەیە دوای ئەوە ئەنجام بوو لە ڤاڵا فەرید سەرۆکی پێشووی پەرلەمان لە پارتی دێموکرات لە درێژایی کۆبوونەوەی ڕۆژی ڕابردوو وەک وەزیری ڕاوێژکاری دەوڵەتی نوێی هەریم لە کاروباری پەرلەمان دەسنێشان کرا. بە پێی ڕێککەوتنەکانی سیاسی نێوان پارت وحیزبەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر دابەشکردنی پلە وپوستەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەشی یەکیەتی نیشتمانیە ، بەڵام لە کاتی دەسپێکرانی کاری پەرلەمان ، ئەم پارتە ڕایگەیاند کە بەهۆی پێبەند نەبوونی پارتی بە ڕێککەوتنەکانی نێوانیان کۆبوونەوەی پەرلەمانیان  بایکۆت  کردووە وئامادەی بەشداری کردن تیدا نیەهەربەم هۆیەوە پارتی دێموکرات بڕیاری دا کە ڤاڵا فەرید بە جێگای بەربژاری یەکیەتی نیشتمانی هەتا کاتی لاچوونی ناکۆکیەکان سەرۆکایەتی پەرلەمان بگرێتە ئەستۆ. پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا هەروەها پارتی ویەکیەتی پێ مل کرد کە بە پێی ڕێککەوتنە ئەنجام دراوەکانی نێوان دوو حیزبەکە، لەماوەی کۆبوونەوەی سلێمانی ، بەربژاری نیهایی دانرانی پلەی پارێزگاری کەرکووک لە ناویەکیەتیەوە هەڵبژێرن.