سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پیرۆزبایی له ڕێواز فایه‌ق ده‌کات
نێچیرڤان بارزانی, سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له په‌یامێکدا پیرۆزبایی له ڕێواز فایه‌ق ده‌کات، به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ک سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ لە پەیامی نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆک پەرلەمانی نوێی کوردستانی ئێراق هاتووە: بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتانه‌وه به سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، به گه‌رمى پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتن بۆ خۆتان و بۆ په‌رله‌مانى کوردستان دەخوازم.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا هەروەها تیشکی خستە سەر ئەوەی کە پەرلەمانی کوردستان ڕۆڵی کاریگەری هەبووە لە چەسپاندنی یاسایی مافەکانی گەلی کوردستان و ڕێکخستنی ژیانی مەدەنی و ئیداری لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی دەرکردنی یاسا و بڕیارە پێویستەکانه‌وه و هیوای خواستبه ئه‌زموون و شارەزایی سەرۆکی نوێی پەرلەمان له کارى په‌رله‌مانى و به هاوکاریى هه‌موو فراکسیۆنه‌کان، خزمه‌تێکى باشتر به قۆناغى ئێستا و داهاتووى هه‌رێمى کوردستان بکات.
بارزانی وتیشی: ئێمه‌ش له سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان پاڵپشت و هاوکار ده‌بین بۆ سه‌رخستنى کاره‌کانى په‌رله‌مان و حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له پێناو قووڵ کردنه‌وه‌ى ئه‌زموونى دیموکراسى و به‌ره‌وپێش بردنى سیسته‌مى حوکمڕانى له هه‌رێمى کوردستان.
شایانی باسه که روژی پێنجشەممە ڕێواز فایق سەر بە یەکیەتی نیشتمانی بە دەنگی ٧٢نوێنەری پەرلەمانی کوردستان وەک سەرۆکی نوێی پەرلەمان هەڵبژێردرا.