ته‌مووز 13, 2019 18:58 Asia/Tehran
  • دەسپێکی ئۆپراسیۆنی

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئەمڕۆ ڕایگەیاند: سوپای ئەو وڵاتە لە دوێشێوە هەڵمەتێکی نوێی لەژێر ناوی "چڕنوکی-٢" لە کوردستانی عێراق دەسپێکرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵ؛ وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەڕاگەیێندراوەکەیدا ڕایگەیاند، کاتژمێر ٢٢ی شەوی ڕابردوو ئۆپراسیۆنێکی نوێ لەژێر ناوی "چڕنووکی دوو" بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپە ترۆریستیەکان لەباکوری عێراق دەس پێ کرد.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: ئۆپراسیۆنی "چڕنووکی دوو" بەپاڵپشتیی هێزی ئاسمانی، کۆپتەر و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا بەپێی بەرنامە لەباکوری عێراق دەس پێ بووەو بەردەوام دەبێ.

لەڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: هێزە چەکدارەکانی تورکیا لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنی چڕنووکی دوو، بەرەوڕووبوونەوەی هێزەکانی پەکەکە و لەناوبردنی بنکەو بارەگاکانی ئەوان، بەردەوام دەکەن.

سوپای تورکیا لە٢٧ی مانگی مای بە دەسپێکردنی ئۆپراسیۆنێک ناسراو بە چڕنووک لەباکوری عێراق، لەهەوڵی پاکتاوکردنی ئەو ناوچانە لەبوونی ئەندامانی پەکەکەیە.

عێراق چەندین جار پەلامارە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیا بۆسەر باکوری ئەو وڵاتەی شەرمەزار و داوای لە ئانکارا کردووە ئۆپراسیۆنی سەربازیی خۆی لەخاکی عێراق ڕابگرێ.

پەلامارەکانی سوپای تورکیا لە کوردستانی عێراق زەبری قورسی لە دانیشتووانی ئەو ناوچە داوە.