ئاب 07, 2019 09:16 Asia/Tehran
  • شەش ملیارد دۆلار سەرمایەنانەوەی بیانی لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی 13 ساڵ دا

ڕێکخراوەی کاروباری وەبەرهێنان و سەرمایەنانەوەی هەرێمی کوردستان وێڕای بڵاو کردنەوەی ڕێژیەک، ڕادەی سەرمایەنانەوەی دەرەکی لە هەرێمی لە ماوەی 13 ساڵی ڕابردوو 6 ملیاردو 26 ملوێن دۆلار ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، یە پێی ئەم ڕێژەیە لە ماوەی ساڵانی 2006 هەتا 2019 لە هەرێمی کوردستان پتر لە 873 گەڵاڵەی وەبەرهێنان و ئاوەدانکاری ڕاپەڕێندراوەو لەم ژمارەیەش 801 گەڵاڵەی بە هۆی کۆمپانیا نێوخۆییەکانی هەرێم و 43 گەڵاڵەشی بە هۆی کۆمپانیا دەرەوەییەکان و 29 گەڵاڵەشیان بە شێوەی هاوبەش ڕاپەڕێندراوە.

ڕادەی بوجەی خەرج کراو بۆ ئەم گەڵاڵەگەلە 51 ملیاردو 560 ملوێن و 511 هەزار دۆلار بووە کە لەم گوژمەیە لەسدا  11 پۆیینت 69ی بە هۆی سەرمایەنانەوەی دەرەکی و لە سەدا 7 پۆیینت 36یشی بە شێوەی هاوبەش لە ڕێگای سەرمایەنانەوەی دەرەکی و نێوخۆییەوە دابین کراوە.