ئاب 12, 2019 16:36 Asia/Tehran
  • جەختکردنی وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە سەر پێویستی هاوکاری لەگەڵ ئەرتەش

وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە سەر پێویستی هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ ئەرتەشی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرەشەکانی داعش جەختیکرد.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس شۆرش ئیسماعیل ڕۆژی یەکشەممە لە کاتی سەردانی بنکەو مەتەڕێزی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان،جەختیکرد کەبە سەرنج لە ڕاستەقینەکانی ئێستا و بارودۆخی ئاسایشتی ناوچە کێشە لە سەرەکانی عێراق بەدی هێنانی پێوەندیی بتەو وبوهێز وهاوکاریی و هەماهەنگی لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێراق، پێویستییەکی مسۆگەرە.

 وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان گوتیشی دەبێ سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بە هاوکاری یەکتری بۆشایی ئاسایشتی هێشتا لە ناوچە کێشە لە سەرەکان نەهێلنەوە وئیزنی کەڵکی خراپ وەرگرتنی ئەندامانی داعش لەم بۆشایی ئاسایشتییە بۆ ڕێکخستنی هەمدیسانی خۆیان و دەستپێکرانیی چالاکییەکانی ترۆریستی نەدەن.

هەروەها گوتی کە هیوادارە دوای جێژنی قووربان وتوویژەکانیی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەبارەی نەهێشتنەوەی بۆشایی ئاسایشتی ناوچە کێشە لە سەرەکان دەستپێبکرێتەوە.

ئەو هاوپەیمان و یەکگرتووکردنیی هێزەکانی پێشمەرگە و ڕێکخستنی ئەوان بە ناو ونیشانی هێزەیکی سەربازی تاکانە بۆ داهاتووی کوردستانی بە پێویست زانی و گوتی هەموو کردەوەکانی پێویستی لەم بوارە و بۆ چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام ئەدرێت.