ئاب 13, 2019 07:52 Asia/Tehran
  • مەسعود بارزانی و وه‌زیری به‌رگری عیراق کۆبوونه‌وه‌

سه‌رۆکی‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان و وه‌زیری به‌رگری عیراق بارودۆخی سیاسی عیراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پێشهات و گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که‌یان تاووتوێ کرد.

میدیاکانی‌ پارتی‌ بڵاویان کرده‌وه‌ که‌  دوێنێ دووشه‌ممه‌ 12ی ئابی 2019 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین پێشوازی له‌ نه‌جاح حه‌سه‌ن ئه‌لشه‌مه‌ری، وه‌زیری به‌رگریی عیراق کرد.

ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا که‌ له‌ دیداره‌که‌دا بیروڕا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی عیراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاڵوگۆڕ کرا.

ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو که‌ شه‌ڕی داعش و پێشهات و گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که‌ ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌ی‌ بارزانی‌ و وه‌زیری‌ به‌رگری‌ عیراق بوو.