سەفین دزەیی:حکومهتی ههرێمی کوردستان ژمارەی نوێنەرایەتییەکانی لە دەرەوە زیاتر دەکات
ئهیلوول 07, 2019 08:08 Asia/Tehran
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی:حکومهتی ههرێمی کوردستان ژمارەی نوێنەرایەتییەکانی لە دەرەوە زیاتر دەکات.
سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەناڵی کوردستان 24ی راگەیاند کە بەم نزیکانە کارنامەی وەزارەتەکان رادەستی حکومەت دەکرێن و کارنامەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانیش ئەوەیە کە ژمارەی نوێنەرایەتییەکان لە دەرەوە زیاتر بکەن.
دزەیی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "هەوڵدەدەین لەگەڵ بەغدا ڕێکبکەوین، تاکو له چوارچێوەی کارەکانی نوێنەرایەتییەکان بخەنە ناو باڵیۆزخانە و کۆنسوڵخانەکانی عێراقەوە، چونکە ئەوە بەشێکە لە دەستوور".