ئه‌یلوول 08, 2019 19:45 Asia/Tehran
  • ڕاسپێری مەسعوود بارزانی بە شاندی هەدەپە

ڕێبەری پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق لە دیدارییدا لە گەڵ ئەنجومەنی پارتی دیموکراتیکی گەڵانی تورکیا هەدەپە داوای کرد کە سەرەڕای هەموو ئاڵوزی وکێشەکان هیچکات لە پڕۆسەی ئاشتی و وتووێژ بۆچارەسەری کێشەکان نائومێد نەبووە و ڕێگانادات کە کێشە سیاسیەکان ببێتە هۆی ناکۆکی و شەڕ لە نێوان کورد و تورک دا .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی کورد پرێس  مەسعوود بارزانی   ڕێبەری پارتی  دیموکراتی  کوردستان  پارتی   ڕۆژی شەمە  لە گەڵ  شاندی  پارتی  دیموکراتیکی  گەلانی  تئرکیا کە بە سەرۆکایەتی  سزایی تەملی  سەردانی هەولێریان کردووە  دیداری کرد . ئەو دیدارە  لە پشت  دەرکە داخراوەکن  بەڕێوە چوو  و  شاندی هەدەپە  لەو دیدارەدا  داوای   لە  مەسعوود بارزانی گکرد بۆ چارەسەری کێشەی کورد لە   ڕێگای  ئاشتیانە  و سیاسیەوە  دەور بگێڕێت . بارزانی  یش  سەفەری شاندی  هەدەپەی بۆ هەرێمی کوردستانی بە گرینگ  زانی  و وێڕای  ئاماژە بەوەی کە ناوچە کوردنشینەکات  لە ناوچە  خاوەنی  تایبەتمەندیگەلی جیاوازن  جەختی کرد  کە پارتە کوردستانیەکان  دەبێ بۆ بەرگرتن لە سەرهەڵدانی  بارگرژی و ئاڵوزی  ئەو جیاوازیگەلە  لە بەرچاو بگرن  کمەسعوود بارزانی  وتیشی  هیچ کام  لە  کێشەکانی ناوچە بۆ وێنە  کێشەی کوردەکان  لە ڕێگای  شەڕ  و ڕەوشگەلی  توند  توند و تیژ  چارەسەر ناکرێت و لە ئاکامدا  دەبێ بۆ چارەسەری کێشەکان  بگەڕێتەوە  بۆ ڕەوشی  ئاشتیخوازانە  و وتووێژ و خویشی بۆ چارەسەری کێشەی کوردەکان  لە تورکیا و ناچە لە هیچ جورە هەوڵ و یارمەتیەک  درێغی نەکات . بارزانی  داوای لە  شاندی  هەدەپە کرد  کە سەرەڕای  هەموو  ئاڵوزیەکان  هیچکت لە پڕوسەی  ئاشتی و وتووێژ بۆ چارەسەری کێشەکان نائومێد نەبووە  و  ڕێگانادات  کە ناکۆکیە سیاسیەکان  ببێتە  هۆی  ناکوکی و شەڕ لە نێوان  کورد و تورک .