ئه‌یلوول 09, 2019 18:10 Asia/Tehran
  • وەزیری پێشمەرگە خوازیاری هەڵوێست وەرگرتنی بەغدا لەدژی پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەرهەرێم بوو

وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان خوازیاری هەڵوێست وەرگرتنی جیددی دەوڵەتی ناوەندی عێراق لە دژی پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر هەرێم بوو وپیداگری کرد بە پێی یاسای بنەڕەتی عێراق، دەوڵەتی ناوەندی ئەرکیەتی بەرەڤانی بکات لە هەموو سنوورەکانی وڵات.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، " شوڕش ئیسماعیل" وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان پیداگری کرد کە بە پێی یاسای بنەڕەتی عێراق دەوڵەتی ناوەندی ئەرکی بەرەڤانی وپارێزرەانی هەموو سنوورەکانی وڵاتی لە سەر شانە وبە پێی ئەم یاسایە دەبێ لە هەمبەر پەلامارە ئاسمانی وتوپخانەییەکانی تورکیا بۆسەر سنوور وناوچە جۆربەجۆرەکانی هەرێم ، هەڵوێستێکی جیددیی بگرێتە بەر. وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی کە بەغدا چەند جار ناڕەزایەتی خۆی لە بومبارانکرانی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندووە، بەڵام هەڵوێستی دەوڵەتی ناوەندی لەم بارەوە لە ئاستی بڵاوکردنەوەی بەیان نامەکە واوەتر نەچووە ودەوڵەت وپەرلەمانی عێراق ، هەتا ئێستاکە هیچ جۆرە کردەوەیەکی جیددیان بۆ ڕاگرتنی بومبارانەکان ئەنجام نەداوە. هەروەها لە بارەی دۆخی کەرکووک یش پیداگری کرد کە ئەم شارە لە دۆخێکی باش دا نیە وڕەوتی ئەنقەست ویا بەبێ ئەنقەست بۆ دەرکردنی بە زوورە ملی کوردەکان لە کەرکووک خەریکی جێ بەجێ کرانە. سوپای تورکیا دوابەدوای شکستی ئاگر بڕی نێوان تورکیا وپەکە،کە لە چوار ساڵ لەمەوپیش ، پەلاماری ئاسمانی وتوپخانەیی لەدژی ناوچە ئاوەدانەکانی هەرێمی کوردستان دەسپێکردووەتەوە وهەتا ئێستاکە ئەم پەلامارانە ، بووە بە هۆی گیان لەدەس دان وبریندار بوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئاسایی ئەم ناوچانە وهەروەها زیانی قورس لە ژیر خانەکان ،و، فرەتر لە ٤٥٠ گوندی هەرێم ،بە هۆی پەلامارەکانی تورکیا ،لە دانیشتوو چول کراون.