فرسه‌ت سۆفی به پارێزگاری هه‌ولێر هه‌ڵبژێردرا
ئه‌یلوول 12, 2019 17:10 Asia/Tehran
له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، فرسه‌ت سۆفی ، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان، به ده‌نگدانی ئاشکرا وه‌ک پارێزگاری نوێی هه‌ولێر هه‌ڵبژێردرا.
له کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره 70ی ئه‌نجوومه‌نه‌که، دوای خستنه‌ڕووی سیڤی کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێ خرایه ده‌نگدانه‌وه و به27 ده‌نگ له کۆی 28 دەنگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا فرسه‌ت سۆفی وه‌ک پارێزگار هه‌ڵبژێردرا.
هه‌ولێر له 1923ه‌وه بووه‌ته پارێزگا و به هه‌ڵبژاردنی فرسه‌ت سۆفی، وه‌ک 41ه‌مین پارێزگار ده‌ستبه‌کار ده‌بێت.