ئه‌یلوول 21, 2019 19:09 Asia/Tehran
  • کاربەدەستێکی یەکێتی: ئاژاوەگێڕان تەقەیان لە نووسینگەی یەکێتی نیشتیمانی لە ھەولێزدا کرد

جێگری بەرپرسی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لە ھەولێر پێی داگرت: تەقە کردن لە نووسینگەی ئەم لایەنە لە ھەولێر لە لایەن کەسانی ئاژاوەگێڕو تێکدەرەوە ئەنجامی گرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کورد پرێس ،شه‌وی ڕابردوو کەسانێکی نەناسراو تەقەیان لە نووسینگەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە شاری ھەولێر کرد. ماڵپەڕی واوێنەش لەم بارەیەوە وای بڵاو کردووەتەوە کە حاجی مەسیفی جێگری بەرپرسی ڕێکخستنی یەکێتی لە شاری ھەولێر ڕایگەیاندووە کە ئەم تەقەکردنە بە ھۆی کەسانێکی ئاژاوەگێڕو تێکدەرەوە ئەنجامی گرتووە.

ناوبر او وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە نووسینگەکانی  4 و 5 و 7ى یه‌کێتى له‌ هه‌ولێر لە بینایەکدا بوونە کە تەقەیان لێ کراوە، وتیشی: بیناکە چەند گولەیەکی بەرکەوتووە و ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایشت خەریکی لێکدانەوەی ئەو شاڵاوەن.

ئەمە لە ھەل و مەرجێکدایە کە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٨ی خەرمانانیش ھێزەکانی ئاسایشتی ھەولێر کە لەژێر فەرمانی پارتی دان پێشیان گرتبوو بە چوونی مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانیی موردستان بۆ ئەم شارە.

دوابەدوای ئەو ھەنگاوە بنکەی پارتی لە سلێمانیش سەرلەبەیانیی ڕۆزی ھەینی کەوتە بەر ھێرشی چەند کەسێکی نەناسراو.